راتکلیف بە پلانی نوێ ئەستێرەیەکی لاو دەگوازێتەوە

PM:08:27:13/11/2025

240 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد دەیەوێت سود ناکۆکی نێوان ئەدیمی و کۆڤاچ وەربگرێت و یاریزانەکە بگوازێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، لە ئیستادا، ئایندەی کەریم ئەدیمی ئەڵمانی، یاریزانی بروسیا دۆررتمۆند لەسەر مێزی گفتوگۆکردنەلەنێوان کارگێری یانەکە و نوێنەرانی ئەو یاریزانە.

گرێبەستەکەی ئێستای ئەدیمی لە ساڵی 2027 کۆتایی دێت، بەڵام بەڕێوبەری کاری یاریزانەکە داوای درێژکردنەوەی درێژخایەن دەکات کە بڕگەی ئازادکردنی 70ملیۆن پاوەند لەخۆدەگرێت، ئەمەش شتێکی نائاساییە بۆ یانە ئەڵمانییەکە، کە بە شێوەیەکی ئاسایی خۆی لە خستنەڕووی بڕگەی ئازادکردن لە گرێبەستی یاریزانەکانیدا دەپارێزێت.

دۆرتمۆند دەبێت بە ناچاری ئەم بڕگەیە قبوڵ بکات، لەپێناو مانەوەی بەهای بازاڕی یاریزانەکە، بەڵام دۆخی یاریزانەکەش لەگەڵ نیکۆ کۆڤاچی راهێنەری زەردەواڵەکان باش نییە و زۆرێک لە یانە گەورەکان چاودێری دەکەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، یانەی مانچستەر یونایتد بە سەرکردایەتی سێر جیم راتکلیفی سەرۆکی یانەکە، پلانەی گواستنەوەی یاریزانە لاوە بە ئەزموونەکانیان هەیە، بۆیە دەیانەوێت دەرفەتی ناکۆکی نێوان ئەدیمی تەمەن 23 ساڵ و کۆڤاچ بقۆزنەو هێرشبەرە ئەڵمانییەکە بگوازنەوە ریزەکانیان.