ئەنچیلۆتی: دڵنیام رۆناڵدۆ دەگاتە گۆڵی ژمارە 1000

PM:06:56:13/11/2025

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە کە رۆناڵدۆ دەگاتە گۆڵی ژمارە هەزار و ئەنجامەکانی ئەلۆنسۆش لەگەڵ ریاڵ مەدرید خەیاڵی بوون.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئاس وتی: گومانی تێدا نییە کە ڕۆناڵدۆ تا چلەکانی تەمەنی بەردەوام دەبێت لە درەوشاوەیی، هەروەک لۆکا مۆدریچی هاوڕێی پێشووی لە یانەی ڕیال مەدرید کە لە ئێستادا لەگەڵ میلان ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات.

وتیشی: رۆناڵدۆ بە گۆڵی ژمارە هەزار دەگات، دڵنیام لەوە، گومانی تێدا نییە کە ئەو کارە دەکات، لە ئیتاڵیا بەم دواییە پرسیاریان لەبارەی مۆدریچ و تەمەنی 40 ساڵییەوە لێکردم، منیش پێم وتن بێگومان لە میلان ئاستێکی باش پێشکەش دەکات.

دەشڵێت: لوکا و کریستیانۆ یاریزانی پیشەگەرن کە تۆپی پێیان خۆشدەوێت و هەست بە خولیایەکی گەورە دەکەن بۆ ئەم وەرزشە، هەمیشە هەموو شتێک بەدەستدەهێنن کە دەیانەوێت، بە دڵنیاییەوە کریستیانۆ دەگاتە هەزار گۆڵ، بەڵام کاتێک دەگاتە ئەو ژمارە پێوانەییە، نابێت لەبیری بکات بانگهێشتم بکات بۆ ئاهەنگگێڕان بەم ژمارە سەرسوڕهێنەرە.

ئەنچیلۆتی ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک راهینەری ریاڵ مەدریدیت، یەکسانبوون لەگەڵ ئەو یانەیە بە قەیران هەژماردەکرێت، بەڵام ئەنجامەکانی ئەلۆنسۆ تا ئێستا خەیاڵی بوون، لەوە زیاتر کەس چی بوێت.