AM:10:03:13/11/2025
276 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا بڕیاریداوە مان سیتی بەجێبهێڵێت و کۆتایی ئەم وەرزە بە گونجاوترین کات دەزانێت.
رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کەسە نزیکەکانی گواردیۆلا بڕوایان وایە راهێنەرەکە لە کۆتایی ئەم وەرزە پاش 10 ساڵ درەوشانەوە لەگەڵ مانچستەر سیتی یانەکە بەجێدەهێڵێت.
ڕۆژانامەکە باسی لەوەشکردووە، پیپ پێیوایە کۆتایی ئەم وەرزە گونجاوترین کاتە بۆ جێهێشتی مان سیتی چونکە هەموو شتێکی لەگەڵ یانەکە بەدەسهێناوە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشداوە، یانە ئینگلیزییەکە ئاگادارن لەو خواستەی پیپ و لە ئێستاوە بەدوای شوێنگرەوەیدا دەگەڕێن، وە چەند راهێنەرێکیان دیاریکردوە بۆ جێگەکەی ئەوانیش، کۆمپانی راهێنەری ئێستای بایرن و دی زێربی راهێنەری مارسیلیا و ئاریۆلای راهێنەرر بۆرنمۆسن.
راهێنەرە ئیسپانییەکە ساڵی 2016 بووە راهێنەری مان سیتی، لەوکاتەشەوە 550 یاری بۆ بەڕێوەبردووت و تێیدا چەندین نازناوی بەدەسهێناوە کە دیارترینیان شەش پریمەر لیگ و یەک چامپیۆنز لیگن.