رۆناڵدۆ: دەمەوێت بەشداری مۆندیال بکەم

PM:11:05:12/11/2025

384 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ دوپاتیکردەوە بارودۆخی زۆر باشە و دەیەوێت بەشداری مۆندیالی داهاتوو بکات.
کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال پێش یارییەکەی ئیرلەندا رایگەیاند، لە بارودۆخێکی زۆر باشدان و دەیانەوێت لەو یارییەدا گەیشتن بە مۆندیال مسۆگەر بکەن و متمانەی تەواویان بەخۆیان هەیە.
رۆناڵدۆ وتی، من هەست بە دڵخۆشی دەکەم و لە کاتێکی باشدا ئەژیم لەژێر دەستی راهێنەرایەتی رۆبێرتۆ مارتینێز، دەمەوێت بەشداری مۆندیال بکەم و هەڵبژاردەکەمان تەنها پشت بە یەک یاریزان نابەستێت.
وتیشی، بە دڵنیاییەوە یارییەکی قورس چاوەڕێمان دەکات بەرامبەر ئیرلەندا، سەرسامم بەشێوازی هاندەرانی ئیرلەندا لە یاریگادا، دەبێت بە شێوازی نایابی خۆمان یاریی بکەین.
دوپاتیشیکردەوە، تۆمارکردنی گۆڵ قورسترین ئەرکە لە تۆپی پێدا، بردنەوەی ئەم یارییە زۆر گرنگە لەپێناو هاندەران و نیشتمانەکەیان، لە ماوەی داهاتوودا چاوپێکەوتنی تر دەکات بۆ باسکردنی بیرکردنەوەکانی لە تۆپی پێدا.
خ . ک