ئارسناڵ گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئارتێتای دواخستووە

PM:10:53:12/11/2025

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئارتێتای دواخستووە لەپێناو چەند یاریزانێک.

رۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی بڵاویکردوەوە، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لە ئێستادا بە هیچ شێوەیەک خۆیان سەرقاڵ نەکردووە بە بابەتی چارەنووسی میکێل ئارتێتای راهێنەری ئیسپانی یانەکەیان.

ئەو رۆژنامەیە دەڵێت، بەرپرسانی یانە لەندەنیەکە بڕیاریانداوە گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی میکێل ئارتێتا دوابخەن تا دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە.

رونیشیکردووەتەوە، هۆکاکری ئەم هەنگاوەی یانە لەندەنیەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە چاوەڕێی ئەوە دەکەن بزانن ئەو راهێنەرە دەتوانێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا نازناوێکی گەورە کە پریمەر لیگ یانە چامپیۆنز لیگە بۆ یانەکەیان بەدەستبهێنێت یان نا چونکە لە کاتی شکستهێنان لەو ئامانجەیان ئەوا بە دڵنیاییەوە هیچ گەرەنتیەک نامێنێت تا گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە.

زە سەن نوسیویەتی، لە ئێستادا کارگێڕی ئارسناڵ لەگەڵ چەند یاریزانێکی یانەکەیان کە گرنگترینیان بوکایۆ ساکا و تیمبەرن لە گفتوگۆدان لەپێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان.
خ . ک