چوامینی لەگەڵ بەرپرسانی ریاڵ مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتن

PM:10:28:12/11/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چوامینی لەگەڵ بەرپرسانی ریاڵ مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان.

ئۆرلێن چوامینی ئەستێرەی فەرەنسی لە هاوینی ساڵی 2022 بەرامبەر بڕی 80  ملیۆن یۆرۆ لە یانەی مۆناکۆی فەرەنسیەوە پەیوەندی کرد بە ریاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە.

رادیۆی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدرید بە ڕێژەیەکی زۆر نزیکبووەتەوە لە راگەیاندنی نوێکردنەوەی گرێبەستی چوامینی.

ئەو رادیۆیە دەشڵێت، ئەستێرە فەرەنسیەکە لە دوای چەند کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ئێستای لە هاوینی 2028 کۆتاییدێت.

ئاماژەی بەوەشداوە کە لە ئێستادا تەنها ئیمزاکردنی ناوەرۆکی کۆبونەوەکە ماوە و لە نزیکترین کاتدا بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە و فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆک ئیمزای دەکەن و بە فەرمی رادەگەیەنرێت.

چوامینی تا ئێستا هەشت نازناوی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەدەستهێناوە لە ماوەی سێ وەرزی رابردوودا کە نازناوێکیان چامپیۆنز لیگە و نازناوێکیشیان خولی ئیسپانیایە. 
خ . ک