PM:09:36:12/11/2025
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیبراهیمۆڤیچ پێداگرە لەسەر گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی بۆ میلان لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردن.
لە چەند مانگی رابردوودا، راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە کە یانەی ئەی سی میلان نیازی ئەوەی هەیە لە هاوینی 2026دا بە خۆڕایی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بگوازێتەوە.
تۆڕی سکای سپۆرت رایگەیاندووە، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ کە یەکێکە لە ئەندامانی کارگێڕی ئەی سی میلان پێداگرە لەسەر ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ لیڤاندۆڤسکی بە هەر نرخێک بێت.
دەشڵێت، یەکێک لە بەرپرسانی یانە ئیتاڵییەکە گفتوگۆی لەگەڵ کەسە نزیکەکانی هێرشبەرە پۆڵەندییەکە کردووە و پێی راگەیاندووە لە نزیکترین کاتدا کۆبونەوە لەگەڵ بینی زەهاوی بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە دەکەن لەپێناو ئەوەی رازیبکەن کە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات لە کۆتا ساڵەکانی کاروانە وەرزشیەکەیدا.
سکای نوسیویەتی، لەناو یانە ئیتاڵیەکە دڵنیایی هەیە کە ئەو یاریزانە سودێکی زۆری دەبێت بۆ یانەکەیان و دەشتوانێت ببێتە نمونەیەکی باڵا بۆ یاریزانە لاوەکان بەڵام تا ئەم ساتە هیچ رێککەوتنێک نەکراوە و ئەستێرە پۆڵەندیەکەش دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێبکاتەوە.
خ . ک