گۆنزالۆ گارسیا دەیەوێت ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت

PM:09:07:12/11/2025

240 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گارسیا بیری لە جێهێشتنی ریاڵ مەدرید کردووەتەوە تا هەلی زیاتری یارییکردنی هەبێت لەپێناو بانگهێشتکردنی بۆ مۆندیال.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، گۆنزالۆ گارسیای هێرشبەری لاوی ئیسپانی بیری لەوە کردووەتەوە لە میرکاتۆی زستانەدا ئەگەر بە خواستنیش بێت لە ریاڵ مەدرید بڕوات.

ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە، هێرشبەرە ئیسپانیەکە هەست بە دڵخۆشی ناکات لە یانەی شاهانە بەهۆی ئەوەی لەلایەن چابی ئەلۆنسۆی راهێنەرەوە بە تەواوی پشتگوێخراوە و وەک یاریزانی یەدەگی دووەم بەکاردەهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، پلانی ئەو یاریزانە بە شێوەیەکە لە مانگی یەک بچێتە یانەیەکی تر تا بتوانێت ئاستی بەرزبکاتەوە لەپێناو ئەوەی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ بەشداریکردن لە مۆندیال بانگهێشتی بکات.

ئەو رۆژنامەیە ناوی ئەو یانانەی ئاشکراکردووە کە گرنگی بە گواستنەوەی گۆنزالۆ گارسیا دەدەن کە گرنگترینیان ئەستۆن ڤێلا و وێستهام یونایتد و تۆتنهامن لەگەڵ ریاڵ بیتیس و سێلتا ڤیگۆ.
خ . ک