PM:08:31:12/11/2025
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دی یۆنگ دوپاتیکردەوە پێویست ناکات بچێتە پریمەر لیگ و یاریزانەکانی ئەو خولە دەیانەوێت لە بەرشەلۆنە یاریی بکەن.
فرینکی دی یۆنگی ئەستێرەی هۆڵەندی و یانەی بەرشەلۆنە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی ئی ئێس پی ئێن رایگەیاند، خۆی وەک یاریزانێکی نایاب دەبینێت هەرچەندە لە پریمەر لیگ یاریی نەکردووە.
دی یۆنگ وتی، پێویست ناکات بچمە پریمەر لیگ بۆ یارییکردن تا بیسەلمێنم کە یاریزانێکی باشم، چەند ئۆفەرێکی یانەکانی ئەو خولەم لە پێناو بەرشەلۆنە رەتکردەوە.
وتیشی، دەزانم پریمەر لیگ بەهێزترین خولە لە جیهاندا بەڵام یاریزانەکانی ئەو خولەش خەونیان ئەوەیە پەیوەندی بە یەکێک لە یانەانی بەرشەلۆنە یان ریاڵ مەدریدەوە بکەن.
دی یۆنگ دەڵێت، بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم لەگەڵ بەرشەلۆنە دوای ماوەیەکی زۆر لە بیرکردنەوە و هەڵسەنگاندنی ئاستم بووە چونکە نەمویستووە لە خراپترین ئاستمدا بیر لەو بابەتە بکەمەوە.
دەشڵێت، ماوەیەکی زۆرە لە بەرشەلۆنەم و هەست بە ئاسودەییەکی زۆر دەکەم لەم یانەیە، گەشبینم بە داهاتووی یانەکەمان، ئێمە ئامادەین و دەمانەوێت کێبڕکێی سەرجەم نازناوەکان بکەین.
خ . ک