PM:07:53:12/11/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میلان نیازی نوێکردنەوەی گرێبەستی مۆدریچی هەیە بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی کە پێشکەشی دەکات.
لوکا مۆدریچی ئەستێرەی کرواتی تەمەن 40 ساڵ هەرچەندە تەمەنی زۆرە بەڵام ئێستاش بە یەکێک لە باشترین یاریزانانی هێڵی ناوەڕاست دادەنرێت و لە هاوینی ئەمساڵدا پەیوەندی کرد بە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵیەوە.
نیکۆلۆ شێرای رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی میلان سەرسامن بە تواناکانی لوکا مۆدریچ و دەیانەویت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا هاوینی 2027 پاداشتی بکەن.
ئەو رۆژنامەنووسە دوپاتیکردەوە، پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لەم وەرزەدا لە ژێر دەستی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری بووەتە هۆکاری ئەوەی یانە ئیتاڵیەکە بیر لە پارێزگاریکردن لەو یاریزانە بکەنەوە.
دڵنیاییداوە لەوەی کە بوونی مۆدریچ بووەتە هۆکاری ئەوەی کە ژووری جلگۆڕینی یانە ئیتاڵیەکە زۆر بەهێز بێت و سەرجەم یاریزانەکانی تریش ئەو یاریزانە وەک سەرکردەی خۆیان دەبینن.
مۆدریچ لە هاوینی ئەمساڵ بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە میلانەوە کرد دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید کۆتاییهات، لەم وەرزەدا بەشداری 12 یاریی کردووە و یەک گۆڵ و دوو ئەسیستی هەیە.
خ . ک