پاریس سان جێرمان نرخی ڤیتینیای دیاریکرد

PM:07:24:12/11/2025

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس نرخی 130 ملیۆن یۆرۆی لەسەر ڤیتینیا داناوە و ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵیش چاودێری دەکەن.

لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا چاودێری ڤیتینیای ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەکەن.

رۆژنامەی ریکۆردی پۆرتوگالی دوپاتیکردەوە، بەرپرسانی پاریس سان جێرمان دەیانەوێت پارێزگاری لە ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەکەیان بکەن و گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە.

ئەو رۆژنامەیە ئاشکرایکردووە، ئەگەر ڤیتینیا داوای رۆیشتنی کرد ئەوا کارگێڕی یانە فەرەنسیەکە 130 ملیۆن یۆرۆ لەسەر نرخەکەی دیاریدەکەن بەرامبەر فرۆشتنی بۆ هەر یانەیەک کە دەیەوێت بیگوازێتەوە.

دوپاتیکردووەتەوە کە لە ئێستادا هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن و ئەگەر بڕیاری رۆیشتن بدات ئەوا دەستبەجێ ئۆفەری فەرمی پێشکەش دەکەن.

لە کۆتاییشدا دڵنیاییداوە لەوەی کە لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان بە هەموو شێوەیەک دژایەتی رۆیشتنی ئەو یاریزانە دەکات و بە یەکێک لە پێگە بەهێزەکانی یانەکەی داناوە لە هەموو یارییەکدا.
خ . ک