نەیمار کێشەی بۆ سانتۆس درووستکردووە

AM:12:28:12/11/2025

324 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەیمار بۆ گەڕاندنەوەی سانتۆس بۆ لوتکە گەڕایەوە یانەکە بەڵام لە ئێستادا بووەتە کێشە.

چیرۆکی خۆشەویستی نێوان نەیمار و سانتۆس لە لێواری کۆتایییەکی تاڵدایە، بەگوێرەی ماڵپەڕی گلۆبۆسپۆرتی بەڕازیلی، هەڵسوکەوتی ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە لە کاتی یارییەکە و دوای یارییەکەی بەرامبەر فلامینگۆ، هاوڕێکانی و بەڕێوەبەرانی یانەکانی توڕە کردووە، کەشێکی ئاڵۆزی لە تیپەکدا دروستکردووە کە ئێستا لە ناوچەی دابەزینی خولی بەڕازیلیدایە.

بەرپرسانی سانتۆس لێدوان و رەفتارەکانی نەیماریان بە بێ متمانەی بە یاریزانانی هاوڕێی لێکداوەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سزای یاریزانەکەیان نەداوە بەهۆی ئەوەی لە ژووری جلگۆڕین داوای لێبوردنی لە هەمووان کردووە.

نەیمار لەم وەرزەدا تا ئێستا 23 یاری بۆ سانتۆس ئەنجامداوە و شەش گۆڵی تۆمارکردووە و سێ ئەسیستیشی کردووە، یانەکەشی لەکۆی 32 یاری خولی بەڕازیلی خاوەنی هەشت بردنەوە و نۆ یەکسان و 15 شکستە، تەنها 33 خاڵیشی کۆکردووەتەوە و لە پلەی 17یەم دێت کە ناوچەی دابەزینە.