PM:11:38:11/11/2025
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەیاکس بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و تین هاگیش
رەتیکردووەتەوە ببێتە راهێنەری یانەکە.
تەنها دوو هەفتە ماوە بۆ یارییەکەی ئەیاکس
بەرامبەر بەنفیکا لە چامپیۆنزلیگ، بەڵام یانە هۆڵەندییەکە نەیتوانیووە ڕاهێنەرێکی
نوێ بگوازێتەوە، لەماوەی رابردوودا هەوڵینادا ئیریک تین هاگ ڕازی بکەن بگەڕێتەوە
ئەمستردام، بەڵام راهێنەرەکەی پێشووی مانچستەر یونایتد ئەو پێشنیارەی رەتکردەوە.
بە پێی میدیاکانی هۆڵەندا، رۆژی دووشەممە ماکس کرۆس بەڕێوەبەری تەکنیکی ئەیاکس قسەی لەگەڵ تین هاگ
کردووە، بەڵام ڕاهێنەرە تەمەن 55 ساڵانەکە ڕایگەیاندووە، ئەگەری وەرزێکی سەرکەوتوو
بۆ تیپەکە لە هەلومەرجی ئێستادا بە واقیعی نابینێت و نایەوێت ببێتەوە راهێنەری
یانەکە.
ئەیاکس لەم وەرزە لەکۆی 12 یاری خولی هۆڵەندا 20
خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی چوارەم دێت، لە چامپیۆنز لیگیش هەر چوار یارییەکەی
دۆڕاندووە و پلەی کۆتایی گرتووە.
یانە مێژوویەکەی هۆڵەندا لەدوای رۆیشتنی تین
هاگەوە رۆژ لەدوای رۆژ ئاستیان بەرەو خراپتر چووە، لە ئێستاشدا بێ راهێنەرن و تا
ئێستا کەسێکی شیاویان بۆ پێگەکە نەدۆزیووەتەوە.