رۆبێرتسۆن گفتوگۆی لەگەڵ یانەی داهاتووی کردووە

PM:10:31:11/11/2025

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆبێرتسۆن ریزەکانی لیڤەر بەجێدەهڵێت و گفتوگۆشی لەگەڵ سێڵتکی سکۆتلەندی کردووە.

لە هاوینی رابروو یانەی لیڤەرپول کێرکێزی بۆ جێگەی رۆبێرتسۆنی بەرگریکار گواستەوە، هەر ئەمەش وایکرد هەلی یارکردنی یاریزانە سکۆتلەندییەکە لە پێکهاتەکەی ئارنی سلۆت کەمببێتەوە، لە ئێستاشدا بڕیاریداوە ریزەکانی رێدز بەجێبهێڵێت.

گرێبەستی بەرگریکارەکە لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت لەگەڵ لیڤەرپول، پێگەی فیچاخێسیش باسی لەوەکردووە، رۆبێرتسۆن پێشتر گفتوگۆکانی لەگەڵ سێڵتیک دەستپێکردووە و لەگەڵ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی دەگەڕێتەوە یانەکە گەورەکەی وڵاتەکەی.

بەرگریکارە 31 ساڵانەکە لە لاوانی سێڵتیکەوە پێگەیشتووە و پاش یاریکردن بۆ چەندی یانەیەکیش ساڵی 2017 پەیوەندی بە لیڤەرپولەوە کرد، لە کاتەشەوە 354 یاری لەگەڵ ئەنجامداون و خاوەنی 12 گۆڵ و 68 ئەسیستە، لەگەڵ یانەکەش نۆ نازناوی بەدەستهێناوە.