PM:09:46:11/11/2025
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ناپۆلی دەیەوێت جێگرەوەی
دی برۆین بگوازێتەوە و کۆبی ماینۆش یاریزانی دڵخوازیانە.
کیڤن دی برۆینی یاریزانی
هێڵی ناوەڕاستی ناپۆلی بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان
دووردەکەوێتەوە، بە گوێرەی زانیارییەکانیش ئەستێرەکە لە مانگی شوباتی ساڵی 2026
دەگەڕێتەوە، هەر ئەمەش وایکردووە بەرپرسانی یانە ئیتاڵییەکە بەدوای یاریزانی
جێگرەوەیدا بگەڕێن و کۆبی ماینۆش ئامانجی یەکەمیانە.
پێگەی توتو مێرکاتۆ باسی
لەوەکردووە، جیۆڤانی مانای بەڕێوەبەری وەرزشی پاڵەوانی ئیتاڵیا دەیەوێت لەم
زستانەدا جێگرەوی دی برۆین بگوازێتەوە، وە کۆبی ماینۆی ناوەڕاستکاری مان یو
نزیکترین بژاردەیە بە تایبەت پاش ئەوەی لەم وەرزە یاریزانەکە لەلایەن ئەمۆریمەوە
پشتگوێ خراوە.
ماینۆی 20 ساڵان ئەم
وەرزە تەنها 228 خولەکی یاری ئەنجامداوە لەگەڵ تیپەکەی ئەمۆریم، هەر ئەوەش
وایکردووە هەست بە نیگەرانی بکات و بیەوێت لە زستاندا روو لە یانەیەکی تر بکات.
جیالە ناپۆلی چەندین
یانەی تر هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵ لاوەکە دەدەن کە نرخی بە 45 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت.