PM:08:52:11/11/2025
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە ئێندریک هەلی
بانگهێشتکردنی لە مۆندیال هەیە بەڵام دەبێت دۆخی ئێستایی یەکلایبکاتەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری پلاکار،کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل ئامۆژگاری ئێندریکی کرد کە ریاڵ
مەدرید بەجێبهێڵێت بۆ ئەوەی چانسی بانگهێشتکردنی بۆ مۆندیالی 2026 زیاد بکات.
پێدەچێت داهاتوویهێرشبەرە لاوەکە لە خولی
فەرەنسا نزیکتر بێت لەوەی بەردەوام بێت لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، چونکە لە
دوای هاتنیئەلۆنسۆوە بووەتە یاریزانێکی یەدەگ .
ئەم دۆخەش وایکردووە ئەگەری بانگهێشتکردنی بۆ
هەڵبژاردەی بەڕازیل زۆر کەم ببێتەوە، بەڵام ئەنچیلۆتی راهێنەری سامبا جەختی لەسەر
ئەوەکردەوە، هێرشبەرەکە کوالێتییەکی باشی هەیە و دەتوانێت بەشداری لە مۆندیالی
2026 بکات، بەڵام پێش ئەوە دەبێت دۆخی ئێستای تێبپەڕێنێت و بیر لەوە بکاتەوە چی
باشترە بۆ داهاتووی و لەگەڵ ریاڵ مەدرید قسەبکات.
ئەم قسانەی کارلۆ لە کاتێکدایە، ئیندریک نزیکە
لەوەی لەگەڵ یانەی لیۆنی فەڕەنسی رێککەوتن ئەنجامبدات و بە شێوەیەکی خواستن روو لە
یانە فەڕەنسییەکە بکات.
ئەنچیلۆتی وتیشی: باروودۆخی ساڤیۆ و خیسۆسی
هێرشبەر و چەند یاریزانێکی تر هەڵدەسەنگێنین و دواتر بڕیاری کۆتایی دەدەین، تا
ئێستاش ئێندریک هیوای ماوە بۆ ئەوەی بانگهێشتی مۆدنیالی 2026 بکرێت.