ریاڵ مەدرید بڕیاری فرۆشتنی ڤینیسیۆسی داوە

PM:02:26:11/11/2025

288 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید بڕیاری فرۆشتنی ڤینیسیۆسی داوە و ئامادەیە بەرامبەر 150 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.

تۆڕی سکای سپۆرت نوێترین زانیاری لەسەر داهاتووی ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستیرەی بەرازیلی بڵاوکردەوە بە شێوەیەک کە پەیوەندی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید لە خراپیدایە.

تۆڕەکە ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی ریاڵ مەدرید بە سەرۆکایەتی فلۆرینتینۆ پێرێز بڕیاری فرۆشتنی ئەستێرە بەرازیلیەکەیان داوە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا پێش کۆتاییهاتنی گرێبەستی ئەو یاریزانە بە ساڵێک.

دوپاتیکردووەتەوە کە یانەی شاهانە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بە فرۆشتنی ڤینیسیۆس جۆنیۆر بە هەر یانەیەک دەیەوێت بیگوازێتەوە بەڵام بەرامبەر بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ.

رونیکردووەتەوە، ئەو یاریزانە دەیەوێت پەیوەندی بە یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپاوە بکات بە نمونەی پاریس سان جێرمان و مانچستەر سیتی لە کاتێکدا یانەکانی سعودیەش گواستنەوەی هەمان یاریزانیان کردووەتە ئامانج.

ئەمە لە کاتێکدایە کە گرێبەستی ڤینیسیۆس لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت و تا ئەم ساتەش نوێی نەکردووەتەوە بەهۆی ئەوەی چەند مەرجێکی قورسی هەیە و کارگێڕی یانەی شاهانەش ئامادەنین جێبەجێی بکەن.

خ . ک