PM:01:34:11/11/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان یونایتد دەیانەوێت لە مانگی یەکدا
بەشێوەی خواستن بێت یاخود هەمیشەی ئیندریک بگوازنەوە ریزەکانیان.
پاش ئەوەی ئیندریک لەلایەن چابی ئەلۆنسۆوە
کەمترین خولەکی یارییکردنی پێدەدرێت هەربۆیە یانە گەورەکانی ئەوروپا دەیانەوێت ئەم
دەرفەتە بقۆزنەوە و ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.
رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە کە مان
یونایتد لەسەرداوای رۆبن ئەمۆریم دەیانەوێت ئەو هێرشبەرە لە گواستنەوەی زستانەدا
بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە شەیتانە
سوورەکان بەشێوەی خواستن بێت یاخود هەمیشەی ئامادەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە.
لەلایەکیترەوە یانەی لیۆنی فەرەنسیش
چاودێری بارودۆخی ئەو لاوە بەرازیلییە دەکات بەڵام بەدڵنیاییەوە گواستنەوەی بۆ خولی
ئینگلیزی بژاردەیەکی سەرنجڕاکێشتر دەبێت بۆ ئیندریک.
ئەستێرەکەی سامبا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان
38 یاری بۆ تیپی یەکەمی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامداوە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵی
تۆماربکات.
خ . ک