PM:12:50:11/11/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە بەنیازن گرێبەستی کاسادۆ
تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2030 نوێ بکەنەوە و مووچەکەشی بۆ زیاد بکەن.
پاش ئەوەی ئاستی مارک کاسادۆ بەرێژەیەکی
باش بەرزبووەتەوە بەرپرسانی بلەوگرانا ئامانجیانە پاداشتی بدەنەوە.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە
بلەوگرانا دەیانەوێت گرێبەستی کاسادۆ تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2030 نوێ بکەنەوە و
مووچەکەشی بۆ زیاد بکەن.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە
هۆاکرێکیتری بریاری نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو ناوەراستکارە ترسی پێشکەشکردنی
ئۆفەری باشە بەتایبەت لەلایەن یانە گەورەکانی پریمەرلیگ هەربۆیە بارسا دەیانەوێت
پێش وەختە کاسادۆ رازی بکەن بە مانەوە.
ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی
یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 67 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی دوو ئەسیست
تۆماربکات.