PM:12:24:11/11/2025
340 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یاماڵ لە کەمپی هەڵبژاردەی ئیسپانیا
دوورخرایەوە و رەخنەیەکی زۆریش ئاڕاستەی بەرشەلۆنە کرا.
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە
راگایەندراوێکی فەرمیدا کە لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە، لامین یاماڵی
ئەستێرەی بەرشەلۆنە لە کەمپی راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەیان دوورخراوەتەوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە کە تووشی سەرسوڕمان
بوون کاتێک لامین یاماڵ پشکنینی پزیشکی لە وڵاتی بەلجیکا ئەنجامداوە و دواتر بە
راپۆرتێک پێشکەشیان کراوە و پێیان راگەیەندراوە ئەو یاریزانە هێشتا پێکانی هەیە لە
ماسولکەکانی هەناویدا.
دوپاتیانکردووەتەوە کە راپۆرتێکیان بەدەست
گەیشتووە کە ئەو یاریزانە ناتوانێت یاریی بکات و پێشنیاری ئەوەیان بۆ کراوە کە بۆ
ماوەی حەوت تا 10 رۆژ پشووی پێبدرێت.
لە کۆتاییشدا دڵنیاییانداوە، لەپێناو
پاراستنی تەندروستی لامین یاماڵ بڕیاریانداوە کە ئەو یاریزانە لە هەڵبژاردەکەیان
دووربخەنەوە و متمانەی تەواویان بەوە هەیە کە بە خێرایی چاکببێتەوە.
رۆژنامەی مارکا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو
بابەتە بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و هەڵبژاردەکەشیان نیگەران کردووە
چونکە پێیانوایە یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنقەست ئەو پشکنینەی بۆ یاماڵ لە وڵاتی
بەلجیکا کردووە تا یاریی بۆ هەڵبژاردەکەیان نەکات و پشووی زیاتر وەربگرێت بۆ
یارییەکانی داهاتوویان لەدوای پشووە نێودەوڵەتییەکان.
خ . ک