زیدان کەی دەگەرێتەوە کاری راهێنەرایەتی؟

AM:11:25:11/11/2025

296 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیدان رایگەیاند بەمزوانە دەگەرێتەوە کاری راهێنەرایەتی و ئەرکی شوێنێکی گەورە وەردەگرێت.

پاش ئەوەی زەیندین زیدان لە وەرزی 2020 بۆ 2021 وە وازهێنانی لە ئەرکی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید راگەیاند لەو کاتەوە هیچ ئەزموونێکی نوێی تاقی نەکردووەتەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا کە فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە کە ئەو راهێنەرە فەڕەنسییە لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کەی دەگەرێتەوە کاری راهێنەرایەتی ئاماژەی بەوەکردووە کەبەم نزیکانە ئەرکی شووێنیكی گەورە وەردەگرێت.

لەلایەکیترەوە رۆژنامەکانی ئەوروپا لە ماوەکانی رابردوودا ئەوەیان ئاشکراکردووە کە زیزۆ بڕیاریداوە خۆی بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا ئامادەبکات بەتایبەت پاش جامی جیهانی ساڵی داهاتوو و وازهێنانی دیشامپ لە ئەرکەکەی.

زەینەدین زیدان لەگەڵ ریاڵ مەدرید وەک راهێنەر توانیوێتی سێ چامپیۆنزلیگ و دوو خولی ئیسپانیا و چەندین نازناویتر بباتەوە.