AM:10:02:11/11/2025
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەگەر بەرشەلۆنە و لیڤاندۆڤسکی لەسەر نوێ کردنەوەی
گرێبەستەکەی نێوانیان نەگەنە رێککەوتن ئەوا یاریزانەکە بیر لە وازهێنان لە تۆپی پێ
دەکاتەوە.
پاش ئەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی تەمەنی دەبێتە 37 ساڵ و
لەهەمان کاتدا گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا کۆتایی پێدێت
هەربۆیە تاوەکوو ئێستا داهاتووی ئەو یاریزانە ڕووننیە.
رۆژنامەی سپۆرت نوێترین پێشهاتی سەبارەت بەو هێرشبەرە
بڵاوکردووەتەوە بەجۆرێک ئاماژەی بەوەکردووە کە لیڤاندۆڤسکی بریاریداوە لە ئەگەری
رێکنەکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی بەرشەلۆنە سەبارەت بەدرێژکردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی ئەوا
یاریی بۆ هیچ تیپێکتر ناکاتەوە و بیر لە وازهێنانی یەکجاری لە تۆپی پێ دەکاتەوە.
لەلایەکیتریشەوە یانەکانی وڵاتی سعودییە بەبەردەوامی
چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن و ئامادەن بە پێدانی مووچەیەکی باش
بیگوازنەوە ریزەکانیان.
ئەستێرە پۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری
159 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 103گۆڵ و 42 ئەسیست تۆماربکات.