یانەیەکی گەورە رافینیا دەگوازێتەوە

PM:10:55:10/11/2025

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەگەر مان یونایتد بگەنە خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو ئەوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەوڵی گواستنەوەی رافینیا دەدەن.

بەرپرسانی مان یونایتد وای دەبینن بە هێنانی چەند یاریزانێکیتر لەسەرجەم پێگەکان دەتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن هەربۆیە ئامانجیانە لە مێرکاتۆکانی داهاتوودا بەردەوامبن لەم گواستنەوەی ئەستێرەکانی جیهان.

رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە کە ئەگەر شەیتانە سوورەکان بگەنە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو ئەوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی رافینیا پێشکەشی بەرشەلۆنە دەکەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە مانیو ئامادەن 120 ملیۆن یۆرۆ لە کڕینی ئەو هێرشبەرەدا خەرج بکەن.

لەلایەکیترەوە رافینیا لە بەرشەلۆنە دڵخۆشە بەڵام پێشبینی دەکرێت لە ئەگەری خراپی ئەنجامەکانی بلەوگرانا ئەو یاریزانە بیر لەوە بکاتەوە تیپەکەی بەجێبهێڵێت.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 151 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 57 گۆڵ و 53 ئەسیست تۆماربکات.