PM:10:05:10/11/2025
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەتلەتیکۆ مەدرید لەسەرداوای سیمیۆنی دەیانەوێت فیرلاند
مێندی لە ریاڵ مەدرید بگوازنەوە ریزەکانیان.
بەرپرسانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەسەرداوای دیگۆ سیمیۆنی
ئامانجیانە لە گواستنەوەی زستانەدا بەهێنانی یاریزانی نوێ ریزەکانیان زیاتر بەهێز
بکەن.
ئێل ناسیۆناڵ بڵاویکردووەتەوە کە ئەتلەتیکۆ لەسەرداوای سیمیۆنی
دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا فیرلاند مێندی لە ریاڵ مەدرید بگوازنەوە
ریزەکانیان.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە کڕینی مێندی قورس نابێت
چونکە ئەو بەرگریکارە لەسەردەستی چابی ئەلۆنسۆ هیچ خولەکێکی یارییکردنی پێنادرێت.
لەلایەکیتریشەوە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید بەهۆی هەبوونی ئەلڤارۆ
کارێراس و فران گارسیا پێویستیان بە مێندی نیە و لە ساتی هاتنی ئۆفەری باش بە
ئەگەرێکی زۆرەوە دەستبەرداری دەبن.
ئەستێرە فەڕينسییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 201
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی شەش گۆڵ و نۆ ئەسیست تۆماربکات.