PM:09:11:10/11/2025
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا گرافنبێرگ لە
لیڤەرپوڵ بگوازێتەوە ریزەکانی.
بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ئامانجیانە لە هاوینی داهاتوودا
بەتایبەت پاش گەرانەوەیان بۆ کامپنوو چەند ئەستێرەیەک بگوازنەوە ریزەکانیان.
تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە کە بارسا دەیانەوێت لە
هاوینی داهاتوودا رایان گرافنبێرگ لە لیڤەرپوڵ بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بلەوگرانا بۆ کڕینی ئەو
ناوەراستکارە ئامادەن زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی لیڤەرپوڵ بکەن.
لەلایەکیترەوە ئەرکی بەرشەلۆنەش لە گواستنەوەی گرافنبێرگ
ئاسان نابێت، چونکە ریاڵ مەدریدیش بەشێوەیەکی جدی بیر لە کرینی ئەم یاریزانە
دەکاتەوە.
ئەستێرە هۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 99 یاریی کردووە و
لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و هەشت ئەسیست تۆماربکات.