مانچینی وەڵامی سەددی دایەوە

PM:08:00:10/11/2025

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆتایی بە دەنگۆکانی بوون بە راهێنەری سەدد هات لەلایەن مانچینییەوە و رۆمانۆ دەڵێت راهێنەرەکە دەیەوێت لە ئەوروپا کار بکات.

رۆبێرتۆ مانچینی کە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بووە پاڵەوانی یۆرۆ لە هاوینی ساڵی 2021، پاش جێهێشتنی ئەو هەڵبژاردەیە بووە راهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە بەڵام ماوەیەکی کەم لەگەڵیاندا مایەوە و پۆستەکەی بەجێهێشت بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە.

دواتر وترا مانچیتی دەبێتە راهێنەری یانەی سەددی قەتەری، ئەم دەنگۆیانە گەیشتە لوتکە کاتێک مانچینی شەوی یارییەکەی سەدد بەرامبەر ئەهلی لە یاریگا ئامادەبوو، وە لە نزیکەوە شانبەشانی بەڕێوەبەرانی یانە قەتەریەکە تەماشای یارییەکەی دەکرد، ئەمەش وایکرد میدیاکانی وڵاتەکە رێککەوتنی لەگەڵ سەدد رابگەیەنن.

بەڵام پاش هەموو ئەم دەگۆیانە، فابریزیۆ رۆمانۆ لە تویتێکدا رایگەیاند، مانچینی پێشنیاری فەرمی سەددی ڕەتکردووەتەوە و پێی باشترە چاوەڕێی دەرفەتی گونجاو و پڕۆژەیەکی گەورە لە تۆپی پێی ئەوروپادا بکات و بۆ ئێستاش هیچ پلانێکی نییە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.