PM:07:10:10/11/2025
284 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید پێکانی ڤاڵڤێردی راگەیاند لە پێی
راستیدا و کۆرتواش تا پاش پشووە نێودەوڵەتییەکان ناگەڕێتەوە.
لەم وەرزەدا فێدریکۆ ڤاڵڤێردی یەکێک بووە لە
یاریزانە سەرەکییەکانی پێکهاتەکەی چابی ئەلۆنسۆ کە سەلماندوویەتی دەتوانێت لە چەند
پێگەیەکی جیاواز یاری بکات و پلانەکانی راهێنەر جێبەجێ بکات.
فیدی لە یارییەکەی شەوی رابردووی ریاڵ مەدرید
بەرامبەر ڕایۆ ڤایکانۆ تووشی پێکان بوو و بە ئازارەوە یاریگای بەجێهێشت، چابیش لە
کۆنگرەی رۆژنامەوانی پاش یارییەکە پێکانی یاریزانەکەی راگەیاند و هاندەرانی
نیگەران کرد.
لە ئێستاشدا یانەکەی مەدرید راگەیەندراوێکی
سەبارەت بە پێکانەکەی یاریزانەکە بڵاوکردەوە و تێیدا نوسراوە: پاش ئەو پشکنینانەی
ئەمڕۆ لەسەر ڤاڵڤێردی لەلایەن تیمی پزیشکی ریاڵ مەدریدەوە ئەنجامدراون، دەرکەوتووە
کە تووشی پێکان بووە لە ماسولکەی پشتەوەی ڕانی لە قاچی ڕاستیدا، وە چاودێری
چاکبوونەوەی دەکرێت.
پێگەی دەزنیش باسی لەوەکردەوە، دوورکەوتنەوەی
ئەستێرەکە بۆ ماوەی نزیکەی 10 رۆژ دەبێت.
لەلایەکی تریشەوە،
یانەکە پێکانی کۆرتواشی لە ماسولکەی قاچی راستیدا راگەیاند و پێگەی ئی ئێس پی ئێن
بڵاویکردەوە، تیبۆی گۆڵچی ریاڵ مەدرید تووشی پێکان بووە و تا پاش پشووە
نێودەوڵەتییەکان ناگەڕێتەوە.