بەرشەلۆنە و پاریس مونۆزیان دەوێت

PM:06:04:10/11/2025

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە و پاریس و چەند یانەیەک هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵ مونۆزی ئەستێرەی کریستاڵ پاڵاس دەدەن.

پاریس سانجێرمان لە یارییەکەی ئەم دواییەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشن زەربەیەکی کوشندەی بەرکەوت، چونکە ئەشرەف حەکیمی ئەستێرەی ئەستێرەی تیپەکە، دوای پێکدادان لەگەڵ لویس دیاز تووشی پێکانێکی سەخت بوو، بەو هۆیەش چەند مانگێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

بەهۆی ئەوەی ئەستێرە مەغریبییەکە بڕیارە ماوەیەکی بەرچاو دووربکەوێتەوە، پاریس بەشێوەیەکی جددی بیر لە گواستنەوەی جێگرەوەیەک دەکات بۆ شوێنەکەی بەتایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی بازاڕی گواستنەوەی زستانە، هەر بەو هۆیەش دەیانەوێت مونۆز لە کریستاڵ پاڵاس بگوازنەوە بۆ ریزەکانیان.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆش، بەرشەلۆنەش یەکێکە لەو یانانەی خواستنی گواستنەوەی بەرگریکارەکەی پاڵاسی هەیە و ئامادەیە 30 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی تەرخان بکات.

مونۆز بەشێکی دانەبڕاوە لە پێکهاتەی ئۆلیڤەر گلاسنەر و وەرزی ڕابردوو ڕۆڵی سەرەکی بینی لە سەرکەوتنی یانەکەی لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا.

گرێبەستی ئەستێرە 29 ساڵانەکە لە ساڵی 2028 لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس بەسەردەچێت، ئەمەش وادەکات یانەکەی بەبڕێکی کەم دەستبەرداری نەبێت بە تایبەت پاش ئەو خواستە زۆرەی لەلایەن یانەکانی ئینگلتەرا و دەرەوەی وڵاتە هەیە بۆی.