دیشامپ چوونی بۆ سعودیە رەتنەکردەوە

PM:05:05:10/11/2025

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیشامپ دوپاتیکردەوە هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەجێدەهێڵێت و چوونیشی بۆ سعودیە رەتنەکردەوە.

دیدیە دیشامپی راهێنەریهەڵبژاردەی فەرەنسا دەرگای بەڕووی ئەگەری چوونی بۆ خولی سعودیە کردەوە، ئەویش پاش ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا پاش مۆندیالی ساڵی 2026 کۆتایی دێت.

لە میانی لێدوانەکانیدا لە پرۆگرامی تەلیفوت، دیشامپ دووپاتیکردەوە کە لە یانە سعودییەکانەوە پەیوەندی پێوەکراوە بێ ئەوەی ناوی هیچ یانەیەک ئاشکرا بکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا ئازاد دەبێت و هیچ دەرگایەک لەبەردەمیدا داناخات، بەڵام دیدێ رەتیکردەوە بگەڕێتەوە یۆڤانتۆس یاخود یانەیەکی بەڕازیلی.

راهێنەرە فەرەنسییەکە ئاماژەی بەوەدا کە دوای مۆندیالی 2026 واز لە راهێنەرایەتی کەڵەشێرەکان دەهێنێت، روونیشیکردەوە کە بەنیازی ئەوەی نییە بگەڕێتەوە سەر ئەو بڕیارە، بەڵام دەرگا بەڕووی هیچ دەرفەتێکی داهاتوودا داناخات، لەنێویاندا کارکردن شانبەشانی ئەستێرەکانی وەککەریم بنزیما وکریستیانۆ رۆناڵدۆلە سعودیە.

راهێنەرە 57 ساڵانەکە پێش هەڵبژاردەی فەڕەنسا راهێنەری یانەکانی مۆناکۆ و یۆڤانتۆس و مارسیلیا بووە، لە ساڵی 2012شەوە راهێنەری کەڵەشێرەکانە و لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیەش مۆندیالی 2018ی بەدەستهێنا.