ئەلۆنسۆ: دەگەڕێینەوە ئاستی پێشوومان

PM:11:30:09/11/2025

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ دوپاتیکردەوە دەگەڕێنەوە لوتکەی ئاستیان و هێشتا پێویستان بە پێشکەوتنی زیاترە.

پاش ئەوەی لەگەڵ رایۆ ڤایکانۆ یەکسانبوون و سێ خاڵی گرنگیان لەدەستدا، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، هەمیشە لە یاریگای ڤایکانۆ کێشەیان هەبووە و لە یارییەکەشدا ریتمێکی خێرا بینراوە.

وتیشی: دوای یارییەکەی ئەنفێڵد ویستمان ئاستێکی باش پێشکەش بکەین، بەڵام کۆنتڕۆڵکردنی یارییەکە لەم یاریگایەدا قورسە، دەزانین خولەکە ڕێگایەکی دووری ماوە و دەبێت یاریی لەدوای یاری بەرەو پێشەوە بچین، لەم یارییەدا هەموو شتێکمان کرد بەڵام نەمانتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنین.

باسی لەوەشکرد، نیگەرانە چونکە باش دەزانێت تیپەکەی پێویستی بە گەشەسەندن و پێشکەوتنی زیاتر هەیە بەڵام هێشتا مانگی 11یە و رێگایەکی دوورودرێژیان لە پێشە بۆ باشتر بوون.

ئەلۆنسۆ دانیبەوەدا نا، لە تایمی دووەم یارییەکەیان خراپ بووە و لە دەست دەرچووە، بەڵام دوپاتیشیکردەوە هێشتا کاتێکی زۆریان لە پێشە و ریزەکانیان بە تەواوی رێکدەخەنەوە و دەگەڕێنەوە بۆ لوتکەی ئاستیان.

وتیشی: هێرشبەرەکانمان کێشەیان نەبوو لەبەر ئەوەش گۆرانکاریم پینەکردن، وە بارودۆخی ڤاڵڤێردیش باشە و لە یارییەکەدا پێویست بووە یاری بە ئارنۆڵد بکەم.