PM:04:24:08/11/2025
336 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ
لەپێناو تۆنالی خەرجبکات و میلان و یۆڤانتۆسیش هەمان یاریزانیان کردووەتە ئامانج.
رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی
بڵاویکردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا
هەوڵی گواستنەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیدا دەدات.
لاگازێتا ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەی
شاهانە ساندرۆ تۆنالی ئەستێرەی یانەی نیوکاسل یونایتدیان کردووەتە ئامانج و ئامادەن 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانە ئینگلیزکە بکەن لەپێناو فرۆشتنی پێیان.
نوسیویەتی، ئامانجی ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەی
ئەو یاریزانە بەهێزکردنەوەی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیە لە چەند ساڵی داهاتوودا و
دەیەوێت بیکاتە شوێنگرەوەی لوکا مۆدریچ.
دەشڵێت، ئەو یاریزانە دڵخۆش نییە لە
نیوکاسل و دەیەوێت ئەو یانەیە جێبهێڵێت تەنانەت هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و ئەی سی
میلانیش گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن لە کاتێکدا یانەی نیوکاسل لە ئەگەری فرۆشتنیدا
داوای بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
خ . ک