PM:03:29:08/11/2025
380 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک داوای گواستنەوەی ئۆدیگارد دەکات و ئارسناڵ
ئامادە نییە دەستبەرداری ببێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی فوتبۆڵ ترانسفێر،
هانسی فلێکی ئەڵمانی، راهێنەری بەرشەلۆنە، بە تواناکانی مارتن ئۆدیگاردی
ناوەراستکاری ئارسناڵ سەرسامەوە و داوای گواستنەوەی کردووە.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە پێیوایە، ئەستێرە
نەرویجییەکە تەنیا یاریزانە کە بتوانێت هێڵی ناوەڕاستی یانە کەتەلۆنییەکە تەواو
بکات، بەو پێیەی متمانەی تەواوی بە تواناکانی فێرمین لۆپێز و دانی ئۆلمۆ نەماوە.
سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، بەرشەلۆنە ئامادەیە بڕی
70 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئۆدیگارد خەرجبکات، بەڵام گەنەرز بە هیچ شێوەیەک
بیری لە فرۆشتنی نەکردووەتەوە.
ئۆدیگاردی تەمەن 26 ساڵ، تا هاوینی2028 گرێبەستی لەگەڵ ئارسناڵ ماوە، لەگەڵ ئەو یانە ئینگلیزییە 205 یاریی
ئەنجامداوە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، خاوەنی 41 گۆڵ و 40 ئەسیستە.
هانسی فلێک داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە مارتن ئۆدیگارد بگوازنەوە ریزەکانیان