ئەلۆنسۆ: دڵتەنگ بووم بە لەدەستدانی لێدانی سزای ڤینی

AM:11:17:02/11/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ رایگەیاند دڵتەنگ بوو بە لەدەستدانی لێدانی سزای ڤینی و دوای ڤالانسیا بیر لە لیڤەرپوول دەکەنەوە.

دوای بردنەوەیان لە ڤالانسیا، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، شتەکان بەباشی بەڕێوەچوون، گۆرانکارییمان بە هەندێک یاریزان کرد لە پێناو ئامادەبوون بۆ یاریی داهاتوو کە سەرنجمان لەسەریەتی.

وتیشی: بەهۆی لەدەستدانی لێدانی سزای ڤینیسیۆس دڵتەنگ بووم، مباپێش دوو گۆڵی تۆمارکرد، ئەوە ڕێژەیەکی باشە بۆ کێبڕکێکردن لەسەر پێڵاوی زێڕین، هەروەها بردنەوەکە ئەرێنی بوو، چونکە تۆڕی گۆڵەکەمان پاراست.

ئەلۆنسۆ دوپاتیکردەوە، ڤالڤێردی یاریزانێکی کامڵە، زۆر زۆر بەشداری دەکات و ئاستێکی نایابی هەیە و توانای تۆپ لێدانی زۆر بەهێزە، دڵخۆشم بۆی چونکە بێ کەم وکوڕییە.

دەشڵێت: یاریزانی هەمەلایەنەمان هەیە کە کوالیتی ڕکابەری و هۆشیاری تاکتیکی و ئاستێکی بەرزی تەکنیکی پێشکەش دەکەن، ئەمەش گرنگە بۆ ئەوەی لە هەموو یارییەکدا ڕکابەری بکەین.