لێدوانەکانی رۆناڵدۆ دوای ئەوەی سەرکردایەتی نەسری کرد بۆ بردنەوە

AM:09:40:02/11/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ جەختیکردەوە شایەنی بردنەوە بوون و گرنگی بە خەڵاتی تاکە کەسی نادات و دەیەوێت خولی سعودیە بەدەستبهێنن.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی کاپتنی نەسر، دوای ئەوەی سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بردنەوەیان لە فەیحا بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ، وتی: تا کۆتایی یارییەکە باوەڕمان بەخۆمان هەبوو.

وتیشی: یارییەکی سەخت بوو، ئێمە هەلی زۆرمان دروست نەکرد، یاریزانانی بەرامبەریش بەرگرییەکی زۆر باشیان کرد، بەڵام ئەوە تۆپی پێیە، دەبێت باوەڕت هەبێت تا کۆتایی، تیپەکە بە تەواوی پابەندە، هەروەها هاندەرانیش پاڵپشتمانن، پێموایە شایەنی سەرکەوتن بووین.

رۆنالدۆ وتیشی: تیپەکە بە قۆناغێکی تایبەتدا تێدەپەڕێت و ڕیزبەندی بردنەوەکان زۆر باشە ئێستا لە پێشەنگین، بەڵام دەبێت بەردەوام بین لە کارکردن، وەرزەکە درێژە، هەنگاو بە هەنگاو دەڕۆین.

دەشڵێت: شتە ئەرێنییەکە لەم یارییەدا تەنها ئاست و ئەنجامەکە نەبوو، بەڵکو هەستمان بە عەقڵیەتی بردنەوە کرد لەناو تیپەکەدا، ئەمەش گرنگترین شتە بۆ هاندەران و یاریزانەکان، تۆپی پێ پڕە لە سوپرایز بۆیە دەبێت تا کۆتایی باوەڕت بەخۆت هەبێت.

دوپاتیشیکردەوە، هەمیشە گۆڵ تۆمارکردنی زۆر باشە، دڵخۆشە یارمەتی تیپەکەی دەدات، بەڵام گرنگترین شت بۆ ئەو بردنەوەیە، گرنگ نییە خەڵاتی تاکەکەسی بەدەستبهێنێت، ئەوەی ئەو دەیەوێت بردنەوەی خولەکەیە.