AM:08:56:02/11/2025
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە قۆناغی پلەی ئۆفی خولی ئەمریکا ئینتەر
میامی بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە ناشفێل دۆڕا و چاوەڕێی یاریی داهاتوو دەکات
بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو.
لە یارییەکانی پلەی ئۆف و پاڵاوتن بۆ
قۆناغی کۆتایی خولی ئەمریکا، ئینتەر میامی و ناشفێل رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، ناشفیل بە تەواوی کۆنترۆڵی
یاریگای کرد و لە خولەکەکانی نۆ و 45 دوو گۆڵیان لە رێگای سۆریدج و باور تۆمارکرد
کە یەکەمیان بە لێدانی سزابوو، نیوەی یەکەمیش بەو دوو گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، ئەم جارە میامی هاتەوە
کەشی یارییەکە و کۆنترۆڵی گرتە دەست، بەڵام هەوڵەکانیان بۆ تۆماری گۆڵ بێ
ئاکامبوون، تا ئەو کاتەی لیۆنێ مێسی لە خولەکەکانی کۆتایی تاکە گۆڵی یانەکەی
تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە
گۆڵێک لە سودی ناشفیل کۆتاییهات، میامی نەیتوانی راستەوخۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی
داهاتوو بەدەستبهێنێت و یاریی داهاتوو براوی نێوانیان دیارییدەکات، بەو پێیەی
هەردوولا یارییەکیان بردووەتەوەو یاریی سێیەم ئەنجام دەدەن.