AM:12:56:02/11/2025
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوول بە دوو گۆڵی
بێوەڵام بردنەوەی بەسەر ئەستۆن ڤێلا بەدەستهێنا.
لە یەکێک لە یارییە ئاگرینەکانی هەفتەی
10یەم لە پریمەر لیگ، یانەی لیڤەرپوول لە یاریگا و بەردەم هاندەرانی میوانداری
ئەستۆن ڤێلای کرد.
تایمی یەکەم، هەردوولا بە بەهێزی
دەستیانپێکرد و ئەستۆن ڤێلا دوو جار نزیکبوو لە رێگەی رۆجێرس و کاشەوە پێشبکەوێت
بەڵام ستونی گۆڵ دەبووە رێگر.
لە بەرامبەردا لیڤەر دەستی بە هەوڵەکانی کرد و
ئیکیتیکی لە خولەکی 44 گۆڵێکی تۆمارکرد بەڵام دوای گەرانەوە بۆ ڤار رەتکرایەوە،
یەک خولەک دوای ئەو گۆڵە سەڵاح دەرکەوت و
گۆڵی پێشکەوتنی خاوەن ماڵی هێنایە بەرهەم.
لە تایمی دووەم، لیڤەرپوول درێژەی بە
ئاستە بەرزەکەی دا و لە خولەکی 58 گراڤینبێرگ گۆڵی دووەمیشی بە رێدز بەخشی، ئەو
گۆڵە و گۆڵەکەی سەڵاح بوون بە ناونیشانی کۆتایی یارییەکە و رێدز گەڕایەوە سەر
رێچکەی بردنەوە.
بەم بردنەوە تیپەکەی سلۆت بە کۆکردنەوەی
18 خاڵ بە کاتی چووە پلەی سێیەم و ئەستۆن ڤێلا بە 15 خاڵ لە پلەی 11 دەبیندرێت.
لە یاریەکانی دیکەی هەمان هەفتەش، کریستاڵ
پاڵاس و برایتۆن بردنەوەیان بەسەر برێنتفۆرد و لیدز بەدەستهێنا.