AM:12:49:02/11/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵ
بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە کریمۆنیزی هێنا.
لە یارییەکی هەفتەی 10ی خولی ئیتاڵیا،
یانەی یۆڤانتۆس بە سەرکردایەتی لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری نوێ رووبەرووی کریمۆنیزی
بووەوە.
تایمی یەکەم، دوای تێپەڕینی دوو خولەک
کۆستیچ گۆڵی یەکەمی بە خانمە پیرەکە بەخشی،
نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، یوڤی باشتر دەستیپێکردەوە
و لە خولەکی 68 کامبیاسۆ گۆڵی دووەمی بە یانەکەی بەخشی، هەرچەندە لە خولەکی 83
جیمی ڤاردی ئەنجامەکەی بۆ کریمۆنیزی کەمکردەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە
یەکسانکردنەوەی.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە
گۆڵیک لە سودی یۆڤانتۆس کۆتاییهات، بەم بردنەوە تیپەکەی سپالێتی بە کۆکردنەوەی 18
خال لە پلەی پێنجەمە و کریمۆنیزی پلەی نۆیەمی گرتووە.