PM:04:55:01/11/2025
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپوڵ دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا ڤان دی ڤین لە
تۆتنهام بگوازنەوە ریزەکانیان بەمەبەستی زیاتر بەهێزکردنی هێڵی بەرگری.
بەرپرسانی لیڤەرپوڵ دەیانەوێت لە گواستنەوەی هاوینەی
داهاتوودا بەردەوامبن لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ بەتایبەت لە پێگەی هێڵی
بەرگریدا.
پێگەی فتبۆڵ فان کۆست بڵاویکردووەتەوە کە ریدز
ئامانجیانە لە حوزەیرانی داهاتوودا میکی ڤان دی ڤین لە تۆتنهام بگوازنەوە
ریزەکانیان.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە لیڤەرپوڵ ئامادەن لە
گواستنەوەی ئەو بەرگریکارەدا 88 ملیۆن پاوەند پێشکەشی ریدز بکەن.
ڤان دی ڤین یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی تۆتنهام هەربۆیە
زۆر قورسە ئەو یانەیە بە ئاسانی دەستبەرداری ببن و لەلایەکیتریشەوە چەندین تیپی
گەورەی ئەوروپا بەتایبەت ریاڵ مەدرید لەنزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە
دەکەن.
ئەستێرە هۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 64
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی هەشت گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.