PM:02:56:01/11/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نیوکاسڵ دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا سۆرلۆس بگوازنەوە
ریزەکانیان و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەن 45 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەتلەتیکۆ بکەن.
بەرپرسانی یانەی نیوکاسڵ ئامانجیانە لە مێرکاتۆکانی
داهاتوودا بەردەوامبن لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ بەمەبەستی ئەوەی بتوانن رکابەری
لەسەر پلەکانی پێشەوەی پاڵەوانێتییەکان بکەن.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە کە نیوکاسڵ ئامانجێتی
ئەلیکساندەر سۆرلۆس لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بگوازێتەوە ریزەکانی.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە یانە ئینگلزییەکە
ئامادەیە زیاتر لە 45 ملیۆن یۆرۆ لە کڕینی ئەو هێرشبەردا خەرج بکات.
گرێبەستی سۆرلۆس لەگەڵ ئەتلەتیکۆ سێ ساڵی ماوە و بۆئەوەی
ڕووبکاتە هەر یانەیەکیتر پێویستە سەرەتا رەزامەندی بەرپرسانی رۆز بلانکۆس بەدەست
بهێنێت.
ئەستیڕە نەرویجییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 64
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 26 گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.