PM:01:31:01/11/2025
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
داهاتووی کانتی لە خولی سعودیە نادیارە و
یانەیەکی فەرەنسیش هەوڵی گواستنەوەی دەدات.
پێگەی فووت مێرکاتۆ لە هەواڵێکیدا
بڵاویکردەوە، داهاتووی نگۆلۆ کانتی ئەستێرەی فەرەنسی لەگەڵ یانەی ئیتیحادی سعودی
بە نادیاری ماوەتەوە و گرێبەستەکەشی لە کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەیدا
کۆتاییدێت.
ئەو پێگەیە دوپاتیکردەوە، بەرپرسانی یانەی
پاریس ئێف سی فەرەنسی کە ئەم وەرزە گەڕایەوە خولی پلەیەکی فەرەنسا چاودێری نگۆلۆ
کانتی دەکەن و دەیانەوێت بیگوازنەوە.
رونیشیکردووەتەوە، کارگێڕی یانە
فەرەنسیەکە بەهۆی ئەوەی پاڵپشتێکی دارایی بەهێزیان هەیە ئامادەن مووچەیەکی ساڵانەی
زۆر پێشکەشی کانتی بکەن بەرامبەر ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یانەکەیان ئیمزابکات.
نوسیویەتی، لە ئێستادا بەرپرسانی یانەی
ئیتیحاد پلانی ئەوە دادەڕێژن کە گرێبەستەکەی کانتی بۆ دوو ساڵیتر نوێبکەنەوە لە
کاتێکدا چەند یانەیەکی سعودیەش چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن و
گواستنەوەیان کردووەتە ئامانج.
خ . ک