PM:03:43:13/10/2025
296 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید دەیەوێت
پاداشتی گولەر بداتەوە و موچەکەی بە نزیکەی بۆ بکات بە دوو هێندە.
ئاردا گولەری تورکی و ئەستیرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریاڵ مەدرید ئاستێکی
نایابی پێشکەش کردووە لەژێر سەرپەرشتی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری نوێ، ئەمەش
وایکردووە بەرپرسان مێرەنگی بیر لەوە بکەنەوە پاداشتی بدەنەوە.
ئەستێرە 20 ساڵانەکە لەم وەرزە، 16
یاری ئەنجامداوە و تێیدا خاوەنی چوار گۆڵ و شەش ئەسیستە، پێگەی خۆشی لە پێکهاتەی
سەرەکی ریاڵ مەدرید جێگیرکردووە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، یانەکەی مەدرید بیر
لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاردا دەکاتەوە، بەو مەرجەی تا کۆتایی ئەم وەرزە
پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بپارێزێت و بەردەوام بێت لە درەوشاوەیی.
ئەستێرەکە لە ئێستادا تا
ساڵی 2029 گرێبەستی لەگەڵ ریاڵ مەدرید هەیە و ساڵانە بڕی دوو ملیۆن و 600 هەزار
یۆرۆ موچەی هەیە، بەرپرسانی یانەکەش بەنیازن گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە تا ساڵی 2031
و موچەکەشی بۆ چوار ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆی ساڵانە زیاد بکەن.