PM:02:05:13/10/2025
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گفتوگۆکانی نێوان بایرن میونشن و
ئۆبامیکانۆ لەسەر نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان وەستاوە.
پاش ئەوەی گرێبەستی دایۆت ئۆبامیکانۆ
لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی ساڵی داهاتوودا کۆتایی پێدێت هەربۆیە بەرپرسانی یانە
باڤارییەکە چەندین جار هەوڵیانداوە ماوەکەی درێژ بکەنەوە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی
نوێترین پێشهاتی سەبارەت بەچارەنووسی ئەو یاریزانە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی
بەوەکردووە کە دانوستانەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوان بایرن میونشن و ئۆپامێکانۆ
وەستاون.
سەرچاوەکە
ڕوونیکردووەتەوە، بەرگریکارەکە داوای 17 ملیۆن یۆرۆی مووچەی ساڵانە دەکات بۆ نوێکردنەوەی
گرێبەستەکەی، بەڵام کارگێری بایرن میونشن ڕەتیدەکاتەوە ئەو داواکارییە داراییەی جێبەجێ
بکات.
لەلایەکیترەوە هەریەکە لە یانەکانی ریاڵ
مەدرید و لیڤەرپوڵیش لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی دایۆت ئۆبامیکانۆ دەکەن و ئەگەر
گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە ئامادەن ئۆفەری فەرمی سەبارەت بە گواستنەوەی پێشکەش
بکەن.