PM:01:11:13/10/2025
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەگەر راشفۆرد
لەسەر ئەم ئاستەی بەردەوامبێت بەرشەلۆنە ئامادەن گرێبەستەکەی بکەن بە هەمیشەی.
پاش ئەوەی
رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری مانچستەر یونایتد بەڕوونی رایگەیاند مارکۆس راشفۆرد لە
پلانەکانیدا جێگای نابێتەوە هەربۆیە بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان ناچاربوون بەشیوەی
خواستن پێشکەشی بەرشەلۆنەی بکەن.
رۆژنامەی
سپۆرت بڵاویکردووەتەوە ئەگەر راشفۆرد لەسەر ئەم ئاستە بەرزەی بەردەوامىیت
بەرپرسانی بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە ماوەی گرێبەستەکەی بکەن بە هەمیشەی.
سەرچاوەکە
جەختی لەوەکردووەتەوە کە بەپێی گرێبەستی نێوان یونایتد و بلەوگرانا یانە
کەتەلۆنییەکە دەتوانێت لە هاوینی داهاتوودا بە 30 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی ئەو
هێرشبەرە لە خواستنەوە بکات بە هەمیشەی.
لەلایەکیترەوە
یاریزانەکەش دڵخۆشە لە بەرشەلۆنە هەربۆیە ئەگەر زۆرە ئەم گرێبەستە پێویستی بە
گفتوگۆی زۆر نەکات و لە نزیکترین کاتدا رابگەیەندرێت.
ئەستێرە
ئینگلیزییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 10 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا
توانیوێتی سێ گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات.