فەرمی. یاریزانیكی بەرشيلۆنە تووشی پێکانبوو

AM:11:38:13/10/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فەرمی فیران تۆرێس تووشی پێکانبووە لە ماسولکەکانی رانی راستیدا و بەشداری یاریی داهاتووی ئیسپانیا ناکات.

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە کە فیران تۆرێس پاش یاریی جۆرجیا هەستی بە ئازارکردووە.

هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە پاش پشکینین دەرکەوتووە فیران تووشی پێکانبووە لە ماسولکەکانی رانی راستیدا و بەم هۆیە بەشداری یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەیان ناکات بەرامبەر بە بولگاریا.

لەلایەکیترەوە تیمی پزیشکی هەڵبژاردەی ئیسپانیا پاش ئەم پێکانەی تۆرێس راستەوخۆ بە پزیشکەکانی بەرشەلۆنەیان راگەیاندووە و ئەو یاریزانە دەگەرێتەوە یانەکەی لەوێ چارەسەری پێویست وەردەگرێت.

لەهەمان کاتدا رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە پاش پشکنینی ورد رادەی دوورکەوتنەوەی ئەو هێرشبەرە دیاریی دەکرێت، چونکە لە ئێستادا نازانرێت بەتەواوی فیران تۆرێس جۆری پێکانەکەی چیە.