چارەنووسی یەڵدز ئاشکرابوو

AM:11:32:08/10/2025

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس دەیانەوێت گرێبەستی یەڵدز بۆ دووساڵ نوێ بکەنەوە و مووچەی ساڵانەشی بۆ زیاد بکەن.

بەرپرسانی یۆڤانتۆس نیگەرانن لە گرنگی پێدانی یانەکانی ئینگلتەرا بە کینان یەڵدز بەتایبەت ئارسناڵ و چێڵسی، هەربۆیە دەیانەوێت بەزووترین کات کار بکەن بۆ نوێ کردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە خانمە پیرەکە ئامانجیانە گرێبەستی یەڵدز تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2031 درێژ بکەنەوە و لەبەرامبەر مانەوە مووچەی ساڵانەی بۆ زیاد بکەن.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە هێرشبەرەکەش ئارەزووی مانەوەی هەیە هەربۆیە پێدەچێت لە زووترین کاتدا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

ئەستێرە تورکییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانە ئیتاڵییەکە بەشداری 92 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 18 گۆڵ و 15 ئەسیست تۆماربکات و بەگشتیش ئاستێکی باشی پێشکەشکردووە.