یۆڤانتۆس یاریزانێکی یانەکەی دەفرۆشێت

PM:11:31:13/11/2021

728 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی یۆڤانتۆس نرخی ڕابیۆیان دیاریکردوە تا لە وەرزی گواستنەوەی داهاتوودا بیفرۆشن.

پێگەی کالچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی ڕایگەیاند کە گرێبەستی ئەدریان ڕابیۆی فەڕەنسی یاریزانی هێڵێ ناوەڕاستی یانەی یۆڤانتۆس لە هاوینی 2023 کۆتایدێت و یانە ئیتاڵیەکەش نایەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

ئەو پێگەیە وتیشی: بەرپرسانی یۆڤانتۆس دەزانن کە ڕابیۆ توانایەکی زۆرباشی هەیە بەڵام لەماوەی دوو ساڵ و نیو یاریکردنی لەڕیزەکانی یانەکە نەیتوانیوە خۆی بسەلمێنێت.

ئاماژەشی بەوەکرد کە یۆڤانتۆس دەیەوێت لە وەرزی گواستنەوەی زستانەدا دەستبەرداری ئەو یاریزانەبێت چونکە لەئێستادا موچەی ساڵانەکەی 7 ملیۆن یۆرۆیە.

ئەو پێگەیە ئاشکرایکرد کە یۆڤانتۆ نرخی ڕابیۆیان بە 10 بۆ 15 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردوە بۆ ئەو یانانەی خواستی گواستنەوەی یاریزانەکەیان هەیە کە دیارترینیان یانەکانی نیوکاسڵ و ڕیاڵ مەدریدن.