PM:11:02:13/11/2021
700 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕابیتەی خولی
ئینگلتەرا پلان دادەنێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە یانەکان بکات خۆیان لە یاسای پارەی
خاوێن بدزنەوە.
ڕۆژنامەی دەیلی
مەیلی بەریتانی ڕایگەیاند کە ڕابیتەی خولی نایابی ئینگلتەرا بڕیاریداوە پلانێک
دابڕێژێت تا ڕێگری لەو یانانە بکات کە خاوەنەکانیان و کۆمپانیاکانیان دەقۆزنەوە بۆ
ئەوەی پارەی زیاتر بدەنە یاریزانان و ڕاهێنەران.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی
بەوەشکرد کە ڕابیتەکە چەند مەرج و پێوەندێکی نوێ دادەنێت لەسەر یاساکانی
ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی تایبەتە بە خاوەنی یانەکان.
ڕونیشیکردەوە کە
چەند یانەیەکی خولەکە لەوە نیگەرانن کە هەندێک یانەی تر خۆیان لە یاسای پارەی
خاوێن دەدزنەوە ئەویش لەڕێگای دروستکردنی یانەی نوێ لە خولەکانی تردا بۆ ئەوەی
پارەیەکی زیاتر بدەنە یاریزان و ڕاهێنەرەکانیان.
ڕۆژنامەکە
ئاشکرایکرد کە ئەو کاتەی ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری مان سیتی بوو لەیەک کاتدا دوو
مووچەی وەرگرتووە بەڵام بەجۆرێک کە لەهەمان کاتدا گرێبەستی لەگەڵ دوو یانەدا
هەبووە کە لەگەڵ مان سیتی و یانەیەکی تر کە سەر بە یانە ئینگلیزیەکە بووە تەنیا بۆ
ئەوەی خۆیان لەو یاسایە بدزنەوە