یاریزانانی ئێران نهێنیەکی سەیری هەڵبژاردەکەیان ئاشکراکرد

PM:10:28:13/11/2021

3100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریزانانی ئێران نهێنیەکی گەورەیان ئاشکراکرد و ڕایانگەیاند بۆ ماوەی یەک ساڵە هەمان درێس دەپۆشن.

دوای سەرکەوتنەکەیان بەرامبەر لوبنان لە یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022ی قەتەر یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران بە هاوبەشی لە پەڕەی تایبەتی خۆیان لە ئینستگرام ڕایانگەیاند کە دەیانەوێت بە خەڵکی وڵاتەکەیان ڕابگەیەنن کە ڕووبەڕووی چی کێشەیەکی سەرنجڕاکێش بونەتەوە.

یاریزانەکان لە پەیامەکەیاندا نوسیویانە: ئێمە بۆ ماوەی یەک ساڵە هەمان درێس دەپۆشینەوە و پاش هەموو یاریەک درێسەکان دەشۆرین و دوبارە لە یاریەکاندا دەیانپۆشینەوە.

هەروەها وتیشیان: بەپێچەوانەی بەڵێنەکان و سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک بەڵام تاوەکو ئێستا یاریزانانی ئێران هیچ پاداشتێکیان وەرنەگرتووە.

هەروەها پاش چەند کاتژمێرێک لە بڵاوکردنەوەی ئەو پەیامە، وتەبێژی یەکێتی تۆپی پێی ئێران دوپاتیکردەوە کە هەمووهەوڵێکی خۆیان دەدەن تا پشتگیری یاریزانەکان بکەن و کێشەکان چارەسەر بکەن.