PM:09:56:13/11/2021
1772 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیبالا بەهۆی ئەو پێکانەی لە بەرامبەر ئۆرۆگوای توشی
بوو بەشداری دوو یاری داهاتووی داهاتوو ناکات.
پاولۆ دیبالای
ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بووەتە جێگای نیگەرانی یانەکەی دوای
ئەوەی لە یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئۆرۆگوای لە یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیال
بەهۆی پێکانەوە یاریگای بەجێهێشت.
دیبالا بەشێوەی
سەرەکی بەشداری یاریەکەی ئۆرۆگوای کرد و توانی تاکە گۆڵی یاریەکەش درووستبکات کە
دی ماریا تۆماریکرد بەڵام لەنێوان دوو تایمی یاریەکەدا بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی یاریەکە
تەواو بکات.
پێگەی تۆتۆ
میرکاتۆی ئیتاڵی ڕایگەیاند کە دیبالا بەهۆی هەست کردن بە ئازاری ماسولکەوە یاریگای
جێهێشتووە بەوەش گومان لە بەشداریکردنی دەکرێت لە دوو یاری داهاتووی ئەرجەنتین
بەرامبەر بەرازیل و یۆڤانتۆس بەرامبەر لازیۆ.
بەڵام پێگەکە
ڕونیکردەوە کە چوونە دەرەوەی دیبالا وەک پاراستنێک بووە بۆ یاریزانەکە و پێدەچێت پێکانەکەی
مەترسیدار نەبێت بەڵام ڕەنگە بەشداری دو یاری داهاتو نەکات.