PM:09:32:13/11/2021
1116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دی برۆین
ئاشکرایکرد کە ڕقی لە مۆرینیۆ نیە و پێشتریش ویستویەتی پەیوندی بە دۆرتمۆندەوە
بکات.
کیڤن دی برۆینی
بەلجیکی ئەستێرەی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی بیڵدی
ئەڵمانی ئاشکرایکرد کە ئەو کاتەی جۆزیە مۆرینیۆ ڕاهێنەری یانەی چێڵسی بووە بەهۆی
کەمی بەشداریکردنی لە یاریەکاندا ویستویەتی ئەو یانەیە بەجێبهێڵێت و ڕووبکاتە
یانەی بروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی.
ئەو یاریزانە
بەلجیکیە دوپاتیکردەوە کە لە 2013 بڕیاری کۆتایداوە دەربارەی ڕۆشتنی لە یانە
لەندەنیەکە ئەوەش دوای ئەوەی مۆرینیۆ بۆ ماوەی مانگێک دووریخستەوە لە یاریەکانی
یانەکە.
هەروەها وتیشی:
بەهیچ شێوەیەک نەڕۆشتم بۆلای مۆرینیۆ تا لەوبارەیەوە قسەی لەگەڵ بکەم چونکە لە
ڕاهێنانەکاندا باشترین هەوڵی خۆمدەدا بەڵام وتەیەکی وەرزشی هەیە کە من هیچ
بەلامەوە ڕاست نیە کە دەڵێت بەباشی ڕاهێنان بکە و هەلی خۆت وەردەگریت.
دیبرۆین
ئاشکراشیکرد کە لەو بارودۆخە جیاوازانەوە ئەزمونی وەرگرتوە بۆ یە بڕیاری جێهێشتنی
چێڵسی داوە کە ئەوەش مانای ئەوە نیە ڕقی لە مۆرینۆ بێت.